ئیسپانیاگرنگترین

کەیسی ‘گەندەڵییەکانی بارسێلۆنا’ بۆ دادگایەکی تایبەت گواسترایەوە

یاریگا –

کەیسی نێگریێرا لە نووسینگەی داواکاری گشتییەوە دەگوازرێتەوە بۆ دادگای دژە گەندەڵی.

لە بڕیارێکی نوێدا، ئالڤارۆ گارسیا ئۆرتیز، داواکاری گشتی بڕیاریدا، کەیسی نێگریێرا لە نووسینگەکەی بگوازێتەوە دادگای دژە گەندەڵی، بۆ درێژەدان بۆ لێکۆڵینەوەکان و دەرخستنی راستییەکان.

بەگوێرەی بڕیارەکە، پڕۆسەی لێکۆڵەنەوەکان لە نووسینگەی داواکاری گشتی بارسێلۆنا بۆ دادگایەکی تایبەت بە دژە گەندەڵی و تاوانی رێکخراو دەگوازرێتەوە، بەمەش تەواوی بەڵگەکان دەخرێنە بەردەستی دادگاکە.

رۆژنامەی AS لەسەر زاری نووسینگەی داواکاری گشتی بارسێلۆنا بڵاویکردووەتەوە

بەهۆی ئاڵۆزی راستییەکان و پەیوەندی بە لایەنی ئابووری و کاریگەری لەسەر تەواوی وەرزش، بڕیاری گواستنەوەی دراوە.

دادگا تایبەتەکە لەژێر ناونیشانی گەڕان بە دوای راستییەکان و بوونی گەندەڵی و تاوان لە کەرتی وەرزشیدا، درێژە بە لێکۆڵینەوەکان دەدات.

بەم شێوەیە لەم ساتەوە، دادگای دژە گەندەڵی ئەرکی لێکۆڵینەوەکان دەگرێتە ئەستۆ و بانگکردنی کەسانی تێوەگلاو بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ خوان لاپۆرتا بە توندی بەرگری لە یانەکەی کرد و رایگەیاند، بە نیازێکی خراپ دەست بەم هەڵمەتە کراوە.

ئەم قسانەی لاپۆرتا هاوکاتە لەگەڵ زیادبوونی فشارەکانی سەر یانەکە، رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆبڵاویکردووەتەوە، چەند بەرپرسێکی پێشووی یانە کاتالۆنییەکە پارەیان بە ئێنریکێز نێگرێیرا، جێگری سەرۆکی پێشووی ناوبژیوانانی ئیسپانیا داوە.

لە لایەکی دیکەوە، خاڤیێر تێباس، سەرۆکی لالیگا پەیامێکی نوێی لەسەر ئێل کاسۆ نێگرێیرا هەیە، چونکە ئێستا دۆخەکە گەیشتووەتە قۆناخێکی مەترسیدار و باس لە پەیوەندی توندوتۆڵی بەرپرسانی بارسێلۆنا لەگەڵ ئێنریکێز نێگرێیرا، جێگری سەرۆکی ناوبژیوانانی ئیسپانیا دەکرێت.

ریال مەدرید هەڵمەتەکەی دژی کەیسی نێگرێیرا فراوان کردووە و لە چەند رۆژی رابردوودا، چەندین راپۆرتێکی لە دژی چەند ناوبژیوانێک بڵاوکردووەتەوە، ئەمەش لە پێناو دروستکردنی فشاری زیاتر لەسەر بارسێلۆنا و داواکاری گشتی.

بابەتی زیاتر

Back to top button