گرنگترینمۆندیالی 2026
ئەنجامی کۆتایی؛ بەلجیکا و میسڕ یەکسانبوون
بەلجیکا و میسڕ خاڵەکانی نێوانیان دابەشکرد

یاریگا –
لە یەکێک لە یارییە چاوەڕوانکراوەکانی مۆندیالی 2026، هەڵبژاردەی بەلجیکا و میسڕ یەکسانبوون.
لەمیانی یارییەکەی قۆناخی کۆمەڵەکانی مۆندیالی 2026 و لە کۆمەڵەی حەوتەم بەلجیکا و میسڕ رووبەڕووی یەکتر بوونەوە، یارییەکە ئاستێکی بەرزی بەخۆیەوە و بینی و ئەنجامی کۆتایی بە یەکسانبوون 1-1 کۆتاییهات.

گۆڵەکەی فیرعەونەکانی میسڕ لە خولەکی 19 لەلایەن ئیمام عاشوور بە ئەسیستی محەمەد سەڵاح کرا، گۆڵەکەی بەلجیکاش بەهەڵە محەمەد هانی، بەرگریکاری میسڕ لە خۆیانی کرد.
هەڵبژاردەی بەلجیکا و میسڕ هاوشانی ئێران و نیوزلاند دەکەونە کۆمەڵەی G.



