گرنگترینمۆندیالی 2026

خراپترین ریکۆرد؛ ئیسپانیەک تەنها یەک جاریش قاچی بەر تۆپ نەکەوت

Yariga App

یاریگا –

ئیسپانیا هاندەرانی بێهیوا کرد و لە یەکەم یاریی خۆیدا لە مۆندیالی 2026 بەبێ گۆڵ بەرامبەر کەیپ ڤێردی یەکسانبوو.

ئەوەی بۆ هاندەرانی ماتادۆر جێی نیگەرانییە، تیمەکەیان بە یەکێک لە پاڵێوراوە بەهێزەکان دادەنرێت بۆ بردنەوەی نازناوەکە. بەڵام هەڵبژاردەی دژبەریان یەکەم جاریانە لە مێژوویاندا بەشداری پاڵەوانێتیەکە دەکەن.

لەنێو هەموو ئەو سینارۆیۆ شۆکهێنەرەدا، ئەستێرەیەکی ئیسپانیا یەکێک لە خراپترین ریکۆردەکانی مێژووی تۆمارکرد کە ئەویش میکێل ئۆیارزابالە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی ئۆپتا بۆ ئامار و ژمارە پێوانەییەکان، ئۆیارزابال بەدرێژایی 30 خولەکی سەرەتای یارییەکە بۆ جارێکیش قاچی لە تۆپ نەدا.

ئەوەش خراپترین ئامارە بۆ یاریزانێک لەوەتەی مۆندیالی 1996 کە نەتوانێت قاچی بەر تۆپەکە بکەوێت.

ئیسپانیا کەوتووەتە کۆمەڵەی هەشتەم لەپاڵ هەڵبژاردەکانی دیکەی ئوروگوایی و سعوودیە. یاریی دووەمی تیمەکەی لویس دی لا وفێنتی بەرامبەر نوێنەرە ئاسیاییەکەیە لە 21ی ئەم مانگە.

بابەتی زیاتر

Back to top button