بازاڕی گواستنهوهعێراقگرنگترین
زەورا ستافی راهێنەرانی دوورخستەوە

یاریگا-
بەفەرمی یانەی زەورا بڕیاریدا بە دوورخستنەوەی ستافی راهێنەرانی یانەکەی دوورخستەوە بەمەبەستی ڕاگەیاندنی دەستەی راهێنەرانی تازەی یانەکە.
لە پلاتفۆرمە فەرمییەکانی خۆیدا یانەی زەورا سوپاسی هەریەکە لە حوسام فەوزی و ئاوس ئیبراهیم یاریدەدەرانی راهێنەر و عامر عەبدولوەهاب راهێنەری گۆڵپارێزان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.
وپێشتر هەریەکە لە لوئەی سەڵاح راهێنەر و هەڵگورد مەلا محەمەد یاریدەدەری راهێنەر رۆیشتنی خۆیان لە یانەکە راگەیاند.
ئەم بابەتە لەو کاتەیە، کە یانەکە نزیکە لە ڕاگەیاندنی دەستەی راهێنەران بۆ وەرزی نوێ خولی ئەستێرەکانی عێراق.
جێگەی باسە یانەی زەورا لە وەرزی رابردوو پلەی چوارەمی خولەکەی بەدەستهێنا و بەشداری پاڵەوانێتی یانەکانی کەنداو دەکات لە وەرزی داهاتوو.