پریڤیوی یاریی ئێران V نیوزیلاند؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

یاریگا –
یارییەكانی گەڕی یەكەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی مۆندیالی 2026 بەردەوامە و ئەمڕۆ ئێران و نیوزیلاند رووبەڕوو دەبنەوە.
وابڕیارە بەرەبەیانی سبەی سێشەممە كاتژمێر 04:00 بەكاتی هەولێر ئێران و نیوزیلاند لە یاریگای سۆفای لە شاری ئینگلیوود لە ئەمریكا رووبەڕوو ببنەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی یەكەمی مۆندیالی 2026.
پڕۆفایلی یاریی

ئێران و نیوزیلاند لە كۆمەڵەی حەفتەم هاوشانی هەڵبژاردەكانی بەلجیكا و میسڕ دێن.
نیوزیلاند سێیەم جارە لە مێژوویدا بەشداری مۆندیال دەكات و تاوەكوو ئێستا هیچ بردنەوەیەكیان بەدەستنەهێناوە.
نائارامیی سیاسی و ململانێیەکی بەربڵاو و میدیایی نێوان ئێران و ئەمریکا، بوونەتە سەردێڕی هەواڵەکان لە ماوەی پێش دەستپێکردنی پاڵەوانییەتیەكەدا.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ئێران بە تەواوی پێكهاتەكەیەوە رووبەڕووی نیوزیلاند دەبێتەوە.
نیوزیلاند بەتەواوی یاریزانەكانیەوە رووبەڕووی ئێران دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئێران
بەیرانڤەند
یوسفی، خەلیلزادە ، نیعمەتی، محەمەدی
عیزەتوڵایی، قۆدۆس ، موحیبی
قائیدی، تارمی ، حوسێنزادە
پێكهاتەی پێشبینیكراوی نیوزیلاند
كرۆكۆمپ
پاین، سورمان، بۆخال ، كاكاسی
ستامێنیچ، بیل
گاربێت، سینگ، جەست
كریس وود



