بەڕێوبەری نوێی یوڤێنتۆس یاریزانەکانی بەڕێوبەری پێشوو دەفرۆشێتەوە!

یانەی یوڤێنتۆس بەردەوامە لە گۆڕانکارییە ریشەییەکانی و لە نوێترین هەنگاویدا بەنیازن جگە لە یەک یاریزان، سەرجەم یاریزانەکانی بەڕێوبەری پێشوو بفرۆشن.
یوڤێنتۆس دامیێن کۆمۆلی بەڕێوبەری گشتی یانەکەی دوورخستەوە لەگەڵ کۆتایی وەرز و ئەمڕۆش جیۆڤانی کارنێڤالی دەستبەکاربوو وەکو بەڕێوبەری گشتی یانەکە.
رۆیشتنی کۆمۆلی هاوکات بوو لەگەڵ ناکۆکییەکانی لەگەڵ لوچیانۆ سپالێتی بەهۆی ناکۆکیان لەسەر چالاکییەکانی بازاڕی گواستنەوەی یانەکە.
بەگوێرەی گازیتا دیلۆ سپۆرت، هەریەک لە جۆناسان دەیڤد لویس ئۆپێندا، ئیدۆن ژێگرۆڤا و جواو ماریۆ لە لیستی فرۆشتنی یانەکەدان کە سەرجەمیان لە یەک ساڵی رابردوودا و لە ماوەی کۆمۆلی روویانکردە یانەکە.
تاکە یاریزان کە پارێزراوە لە یاریزانە تازەکان جێرێمی بۆگایە کە تەنها بە 4.8 ملیۆن یۆرۆ گوێزرایەوە یانەکە و یاریزانی یەدەگی کەنان یەڵدزی ئەستێرەی یانەکە. بۆگا ئاستێکی باشی لەم وەرزە نیشاندا و یانەکە دڵخۆشن بە تواناکانی. ناوبراو بە رەگەز کۆت دیڤوارییە و لە فەڕەنسا لە دایک بووە.
بڕیار وایە یانەکە سەرەتا ئەو یاریزانانە یەکلابکاتەوە کە بیانکۆنێری جێدەهێڵن و دوای ئەوە هەوڵ بۆ هێنانی یاریزانی نوێ بدەن.



