ئیسپانیا

ئەستێرەیەکی لالیگا هەشت ساڵ و نیو زیندانی دەکرێت

Yariga App

ئەمڕۆ دادگای شاری ڤالێنسیا لە ئیسپانیا بڕیاریدا رافا میر بە هەشت ساڵ و نیو زیندانی سزابدات بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی.

رافا دەرچووی ئەکادیمیای ڤالێنسیایە و یاری بۆ یانەکانی ڤالێنسیا، سیڤیلیا، وۆڵڤەرهامپتن، نۆتینگهام فۆرێست و لاس پاڵماس ئەنجامداوە. هەروەها یاری بۆ هەڵبژاردەکانی ئیسپانیای خوار 21 ساڵ و خوار 23 ساڵ ئەنجامداوە.

رووداوەکە لە مانگی نۆی 2024 روویداوە و ماوەیەکی زۆرە کەیسەکە لە دادگایە، تاوەکو ئەمڕۆ دادگا لە بەرژەوەندی قوربانیەکە بڕیاریدا و میر بە حەوت ساڵ زیندانی سزادرا بە تۆمەت دەستدرێژی سێکسی و ساڵ و نیوێکیش بە تۆمەتی ئازاردانی جەستەیی. هەروەها دەبێت 14 هەزار یۆرۆ قەرەبووی قوربانییەکە بکاتەوە بەهۆی ئازاردانی جەستەیی و 50 هەزار یۆرۆش قەرەبووی زیانی مەعنەویی.

رافا میر دەتوانێت داوای پێداچوونەوە بە بڕیارەکە بکات بەڵام بە تەواوی کەیسەکەی دانەخراوەو ئەگەری زیادکردنی سزاکەی هەیە بە تۆمەتی گەواهیدانی هەڵە لە کاتی ووتەدان بۆ پۆلیس.

بابەتی زیاتر

Back to top button