
یاریگا –
لالیگا بەفەرمی ناوی باشترین راهێنەری وەرزی رابردووی ئاشکراکرد.
کێبڕکێی خولی ئیسپانی وەرزی رابردووش هەر لەنێوان بارسێلۆنا ریال مەدرید قەتیس بووبوو تا لە کۆتاییدا یانە کەتەلۆنیەکە لە هەفتەی 35 دوای بردنەوە لە یانە رکابەرەکەی لە کلاسیکۆ، نازناوەکەی مسۆگەرکرد.
ئەوە دووەم وەرزی لەسەریەک بوو بلاوگرانا بە راهێنەرایەتی هانزی فلیک جامەکە بباتەوە.
بەگوێرەی راگەیاندراوی فەرمی لالیگا. راهێنەرە ئەڵمانییەکە وەک باشترینی وەرزەکە دەستنیشانکرا.
Hansi Flick’s aura this season >>> 😮💨🏆
👉https://t.co/Ta7AoGBMml#LALIGACOACHOFTHESEASON | #PREMIOSANUALESLALIGA #LALIGAEASPORTS pic.twitter.com/NjIEqZ9X4Z— LALIGA English (@LaLigaEN) June 3, 2026
بارسێلۆنا بەدرێژایی وەرزەکە 31 بردنەوە، یەکسانبوونێک و 6 دۆڕانی هەبوو. بە تۆمارکردنی 95 گۆڵ خاوەنی بەهێزترین هێڵی هێرشبەریی بوون. بە خواردنی 36 گۆڵیش خاوەنی دووەم بەهێزترین هێڵی بەرگریی بوون بە جیاوازیی گۆڵێک لەگەڵ هێڵی بەرگریی ریال مەدرید.
لەوەتەی دوو هاوین بەرلە ئێستا پەیوەندی بە بارسا کرد، هانزی فلیک 5 نازناوی بۆ یانەکە بردووەتەوە. دوو لالیگا، دوو جامی سوپەر و نازناوێکی جامی شا.



