گرنگترینمۆندیالی 2026

رۆدری؛ لە ئەرجەنتین و باشترین یاریزانی مێژوومان بردەوە

Yariga App

یاریگا –

رۆدری، ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی مانچێستەر سیتی دڵخۆشی خۆی بە بردنەوەی نازناوی جامی جیهانی دەربڕی.

شەوی رابردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە یاریی كۆتایی مۆندیالی 2026 بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە هەڵبژاردەی ئەرجەنتینی بردەوە و بۆ جاری دووەم لە مێژوویدا بووە پاڵەوانی جیهان.

رۆدری ئاستێكی بەرزی لە پاڵەوانییەتیەكەدا پێشكەشكرد و خەڵاتی باشترین یاریزانی پاڵەوانیەتیەكەی بەدەستهێنا.

رۆدری لە دوای بردنەوەكەیان لە ئەرجەنتین گوتی؛

دڵخۆشیمان وەسف ناکرێت، سوپاسی خودا دەکەم بۆ هەموو ئەو شتانەی پێی بەخشیوم، ئەم کۆمەڵەیە نایابە، بۆ دووەمجار بووینە پاڵەوانی جیھان.

ئەمە سەخترینی وەشانی مێژووی مۆندیال بوو، لە ئەرجەنتین و مێسیمان بردەوە کە باشترین یاریزانی مێژووە، و سەرجەم ژمارە پێوانەیییەکانمان شکاند.

نهێنییەکە لە کۆمەڵەکەدایە، هەموومان پێکەوە لە رکابەرییەکەدا یەکدەگرین، و لە کۆتاییدا پاداشتەکەمان وەرگرت، بە ئازایەتییەوە یارییمان کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button