تەواوی هەفتەکە دەگریایت؛ ئۆتامێندی رەخنە یاریزانانی ئیسپانیا دەگرێت و بە گلەییکردن تۆمەتباریان دەکات
"نەدەبوو پێش یارییەکە قسە بکەیت"

یاریگا –
نیکۆلاس ئۆتامێندی رێک پێش رێوڕەسمی بەخشینی مەدالیاکان دوای سەرکەوتنەکەی ئیسپانیا، گرژیی دروست کرد. بەرگریکارەکەی ئەرجەنتین رووبەڕووی رۆدری بووەوە، هەم ئەو و هەم ئێمریک لاپۆرتی تۆمەتبار کرد بەوەی لە تەواوی هەفتەکەدا سکاڵایان لەسەر ناوبژیوانان کردووە.
ئۆتامێندی: “کەمتر قسە بکە، هاوڕی. تەواوی هەفتەکەت بە گریان بەسەر برد، تەواوی هەفتەکە دەگریایت. تۆ و لاپۆرت، هەردوکتان. شتی وا مەکە. هاوڕێم، تۆ لەسەر ناوبژیوانان دەگریایت.”
رۆدری: “لە رێز زیاتر هیچیدیکەم نییە.”
ئۆتامێندی: “بەڵام نەدەبوو پێش یارییەکە قسە بکەیت، تێدەگەیت؟”
رۆدری: “من چیم گوت؟ لاپۆرت؟”
ئۆتامێندی ئاماژەی بەرەو لاپۆرت کرد: “نەتبینی ئەم هەفتەیە چی گوت؟”
میکێل ئۆیارزابال هەوڵیدا دۆخەکە هێمن بکاتەوە، بەڵام ئۆتامێندی بەردەوام بوو لە گۆڕینەوەی قسەکان لەگەڵ رۆدری پێش ئەوەی لەکۆتاییدا بڕوات.
EL ENFADO DE OTAMENDI CON RODRI TRAS PERDER LA FINAL 👀🇦🇷#DAZNMundial #FIFAWorldCup pic.twitter.com/KM5p7uduD1
— DAZN Fútbol (@DAZNFutbol) July 20, 2026



