گرنگترینمۆندیالی 2026
ئەنجامی کۆتایی؛ ئیسپانیا یاریی کۆتایی لە ئەرجەنتین بردەوە و بووە پاڵەوان
ئەرجەنتین پلەی دووەمی بەدەستهێنا

یاریگا –
ئیسپانیا مۆندیالی 2026ـی بردەوە و دووەم ئەستێرەی بۆ سەر درێسەکەی زیادکرد.
لە یاریی کۆتایی جامی جیهانیی 2026، هەڵبژاردەی ئیسپانیا و ئەرجەنتین رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
ئیسپانیا توانی سەرکەوتن بەسەر ئەرجەنتین بەدەستبهێنێت و پلەی یەکەمی پاڵەوانێتییەکە مسۆگەر بکات.

یارییەکە ئاستێکی بەرزی بەخۆیەوە بینی؛ بەتایبەت ئیسپانیا چەندین هێرشی مەترسیداریان کردە سەر گۆڵی تانگۆ بەڵام لە کاتی ئاسایی سەرکەوتوو نەبوو و دواجار لە کاتی زیادکراو یارییەکەیان بەگۆڵێکی بێوەڵام لە بەرژەوەندیی خۆیان یەکلایی کردەوە.



