عێراق

قوە جەوییە ناوڕاستکارێکی پێشووی ریڤەر پلەیتی گواستەوە ریزەکانی

جەوییە پێکهاتەکەی تۆکمەتر دەکات

Yariga App

یاریگا –

بۆ تۆکمەکردنی پێکهاتەکەی، قوە جەوییە ناوەڕاستکارێکی پێشووی ریڤەرپلەیتی ئەرجەنتینی گواستەوە ریزەکانی.

بە شێوەیەکی فەرمی یانەی قوە جەوییە گواستنەوەی تۆماس ئەندرادی، ناوەڕاستکاری ئەرجەنتینی بۆ ریزی یانەکەی راگەیاند، دوای کریستیان بارکۆ، یاریزانی شوڕتە دەبێتە دووەم یاریزانی ئەرجەنتینی لە وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق یاریی بکات.

تۆماس ئەندرادی، تەمەنی 30 ساڵە و لە هێلی ناوەڕاست یاریی دەکات، پێشووتریش بۆ یانەکانی ریڤەرپلەیتی ئەرجەنتینی، ئەتلەتیکۆمینیرۆ و ئەتلەتیکۆ پارانیانسی بەرازیلی، مۆنتیڤیدیۆ واندەرزی ئۆروگوایی لەگەڵ تۆرێنسی پۆرتۆگالی کە دوایین یانەی یاریزانەکە بووە یاریی کردووە.

قوە جەوییە وەرزی رابردوو بووە پاڵەوانی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، بۆ وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق و خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا، ئەرکی راهێنەرایەتی بە فەتحی جیبالی راهێنەری توونسی سپاردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button