گرنگترینمۆندیالی 2026یاریگا

بێڵینگهام: ئەم تیمەمان داهاتووی لەسەر بونیات دەنرێت

Yariga App

یاریگا –

جود بێڵینگهام پەیامێکی موژدەبەخشی بۆ هاندەرانی ئینگلتەرا بڵاوکردەوە و هیوای پێبەخشین کە تیمەکەیان دەتوانێت بە دەستکەوتی باشترەوە خۆی بسەلمێنێت.

شەوی رابردوو ئینگلتەرا لە یارییەکی دراماتیکیدا بۆ پلەی سێیەمی مۆندیالی 2026، بە ئەنجامی 6-4 لە فەڕەنسای بردەوە. لەو یارییەی کە تێیدا جود وەک یاریزانی یەدەک بەشداریپێکرا، بەڵام بە گۆڵە سەرنجڕاکێشەکەی لە خولەکی 8+90 چاوی میدیاکانی بەلای خۆیدا راکێشتەوە، بەتایبەت شێوازی گۆڵەکە و ئەو ژمارە پێوانەییەی کە بە تۆمارکردنی 7 گۆڵ بووە باشترین گۆڵکاری وەشانی مۆندیالێک لە مێژووی یاریزانە ئینگلیزیەکاندا.

هەڵبژاردەی سێ شێرەکان لە پێش کۆتایی 2-1 بە ئەرجەنتین دۆڕان. ئینگلیزەکان کە لەوەتەی مۆندیالی 1996 نەبوونەتەوە پاڵەوان، بە راهێنەرایەتی تۆماس توخێل چاویان لە دەستکەوتی باشتربوو. لەو بارەیەوە بێڵینگهام لە پەڕەی خۆی لە ئینستاگرام نووسی

ئەم تیمە شایەنی ئەوەبوو بەم شێوە پڕ شانازییە کۆتایی بە کاروانەکەی ئەم مۆندیالە بهێنن. راستە ئەوەم بەدەستنەهێنا کە لە پێناویدا هاتتین، بەڵام باشترین پلە لەوەتەی مۆندیالی 1966، شتێکە دەتوانرێت داهاتووی لەسەر بونیات بنرێت.

جارێکیتر سوپاس هاندەرانی ئینگلتەرا، ئەم هاوینە لەبەر زۆر هۆکار لەبیرنەکراو دەبێت. ئەم ئەزموونە پڕ چێژ بوو.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button