بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لاپۆرتا: پێشتریش هەر گوتراوە فڵان یاریزان ناچێتە فڵان یانە، کەچی رۆشتووە

Yariga App

یاریگا –

جەنگی لێدوانەکان بۆ یەکلایی کردنەوەی گواستنەوە یان مانەوەی خولیان ئالڤارێز لەنێوان ئاتلێتیکۆ مەدرید و بارسێلۆنا درێژەی هەیە و ئەم جارە خوان لاپۆرتا وەڵامی قسەکانی ئێنریکی سێریزۆی دایەوە.

پێرێ بوو سەرۆکی یانە مەدریدیەکە بە جەختکردنەوە پەیامێکی ئاڕاستەی لاپۆرتا کرد بەوەی کە ئالڤارێز وەرزی داهاتوو هەر لەگەڵ ئاتلێتیکۆ مەدرید دەمێنێتەوە. راشیگەیاند کە سەرۆکەکەی بارساش چاک ئەوە دەزانێت. ئەو لێدوانەی سێریزۆ دوای ئەوەبوو کە خودی هێرشبەرە ئەرجەنتینیەکە لەکاتی بەڕێوەچوونی یارییەکانی مۆندیالدا راشکاوانە رایگەیاند کە دەیەوێت لە رۆخی بلانکۆ بڕوات و بەدوای خەون و ئامانجە گەورەکانیدا بگەڕێت.

تەواو؛ چارەنووسی ئالڤارێز یەکلایی کرایەوە

لە نوێترین لێدواندا، لاپۆرتا باوەڕی بتەوی خۆی پیشاندا بەوەی کە داهاتووی خولیان لەگەڵ بلاوگرانایە و وتی

پێموابێت یانەی گەورە نایەوێت یاریزانی نائاسوودە لە ریزەکانیدا هەبێت. لەگەڵ ئێمەدا ئەو شتە هەرگیز روونادات. ئەگەر لەوکاتەدا ئۆفەریشمان پێشکەش بکرێت ئەوا دەیقۆزینەوە و کەڵکی لێوەردەگرین.

لاپۆرتا وەک بڵێی زۆر لەو بارودۆخانەی بینیوە کە سەرەتا نکووڵیەکی زۆر لە گواستنەوەیەک کراوە، بەڵام دواتر هەر روویداوە و وتی

حاڵەتی زۆر هەبووە کە وتراوە فڵان یاریزان ناچێتە فڵان یانە، کەچی هەر روویشداوە. ناشمەوێت ناوی هیچ نموونەیەک بهێنم.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button