ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئالڤارێز یاخی دەبێت؛ چی لە نێوان خولیان و ئاتلێتیكۆ روودەدات؟

Yariga App

یاریگا –

خولیان ئالڤارێز، ئەستێرەی ئەرجەنتینی یانەی ئاتلێتیكۆ مەدریدی ئیسپانی لە یانەكەی یاخی دەبێت.

ئالڤارێز لە هاوینی2024 لە ریزەكانی مانچێستەر سیتیەوە بە بەهای 75 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ئاتلێتیكۆ مەدرید كرد و تاوەكوو 2030 گرێبەستی لەگەڵ رۆخی بلانكۆس هەیە.

بە گوێرەی زانیارییەكانی ESPN، خولیان ئالڤارێز ئامادەیە رەتیبکاتەوە پەیوەندی بە مەشق و راهێنانەکانی ئاتلێتیکۆ مەدریدەوە بکات تا ئەو کاتەی یانەکە رازی دەبێت بیفرۆشێت.

هێرشبەرەكەی تانگۆ پێی وایە بەهۆی شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم دۆخەدا، بێڕێزی پێکراوە.

پەیوەندییەکەی لەگەڵ ئاتلێتی ئێستا لە هەموو كاتێکی دیكە خراپترە، ئەمەش دوای ئەوەی یانەکە تەنیا چەند رۆژێک پێش یاریی کۆتایی مۆندیال بە ئاشکرا باسی لە دۆخی ئەو کرد، کە خولیام پێی وایە ئەم کارە بە مەبەستێكی خراپەوە کراوە.

پێشتر بەڕێوەبەری جێبەجێكاری ئاتلێتیكۆ مەدرید رایگەیاند:

خولیان ئالڤارێز هێرشبەرێكی نایابە بۆ ئاتلێتیكۆ مەدرید ئەو یانەكە جێناهێڵێت لەبەرامبەر 100 ملیۆن یۆرۆ، 150 ملیۆن یۆرۆ و تەنانەت 200 ملیۆن یۆرۆیشدا.

ئالڤارێز لەگەڵ ئاتلێتی بەشداری لە 106 یاریی كردووە و توانیویەتی 49 گۆڵ بكات و 17 گۆڵیش درووستبكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button