ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ چێڵسی ئەستێرەیەكی پرێمەرلیگ دەگوازێتەوە

ئارسیناڵی رەتكردەوە

Yariga App

یاریگا –

چێڵسی لەگەڵ مۆرگان رۆجەرز ئەستێرەی ئینگلیزی ئاستۆن ڤێلا گەیشتە رێككەوتن.

مۆرگان رۆجەرز لە زستانی 2024 بە بەهای 9.4 ملیۆن یۆرۆ لە میدڵزبرۆ پەیوەندی بە ئاستۆن ڤیلا كرد و گرێبەستەكەی لە 2031بەسەردەچێت.

بە گوێرەی زانیارییەكانی دەیڤد ئۆرنشتاین، چێڵسی بۆ گواستنەوەی مۆرگان رۆجەرز لەگەڵ ئاستۆن ڤیلا گەیشتووەتە رێككەوتنی زارەكی.

بلووز ئۆفەرێكی بە بەهای 117 ملیۆن پاوەند پێشكەشی ئاستۆن ڤیلا كردووە و یانەكەش رازی بووە و پەسندكراوە و لە قۆناخی كۆتاییدایە.

گرێبەستەكەی رۆجەرز بۆ ماوەی شەش ساڵ و بژاردەی درێژكردنەوەی بۆ ساڵێكی دیكە دەبێت و دووشەممە پشكنینی پزیشكی دەكات.

ئارسیناڵ هەوڵی گواستنەوەی هێرشبەرە 23 ساڵانەكەی دەدا بەڵام یاریزانەكە خۆی چێڵسی هەڵبژارد.

بابەتی زیاتر

Back to top button