بازاڕی گواستنه‌وه‌دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆكانی مێركاتۆ؛ ئارسیناڵ هێرشبەرە دڵخوازەکەی دەگوازێتەوە و مایکڵ ئۆلیس ریال مەدرید هەڵدەبژێرێت

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

Yariga App

یاریگا –

ئارسیناڵ هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی مۆرگان رۆجەرز، هێرشبەری ئاستۆن ڤێلا چڕکردووەتەوە و تێچووی گواستنەوەی ئەو یاریزانە 100 ملیۆن پاوەند دەبێت – سکای سپۆرتس

محەمەد سەڵاح لەگەڵ بێشکتاش گەیشتووەتە رێککەوتن و پەیوەندی بەو یانە تورکییە دەکات – فووت مێرکاتۆ

مانچێستەر یونایتد گرنگی بە گواستنەوەی نیکۆ ویڵیامس، هێرشبەری وەیڵزی یانەی نۆتینگهام فۆڕێست دەدات – فووتبۆڵ ئینسایدەر

مایکڵ ئۆلیس دەیەوێت لەم هاوینە پەیوەندی بە ریال مەدرید بکات و مێرێنگێش ئەو یاریزانەی دەوێت – لێکێپ

تۆتنهام ئۆفەرێکی نیوکاسڵ یونایتدی بە بەهای 46 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی لوکاس بێرگڤاڵ رەتکردووەتەوە – ئاتلێتیک

چێڵسی ئەگەر لەم هاوینە ماکسیل لوکرۆی، بەرگریکاری کریستاڵ پاڵاسی بوێت، پێویستە 55 ملیۆن پاوەند خەرج بکات – تایمز

بایرن میونشن، جواو پالینیا، ناوەڕاستکاری پۆرتوگالی ئاگادارکردووەتەوە کە بەشێک نییە لە پلانەکانی کۆمپانی، ئاستۆن ڤێلا گرنگی بە گواستنەوەی دەدات – ریکۆرد

تۆتنهام بۆ گواستنەوەی کریسێنسیۆ سەمەرڤیڵ، هێرشبەری هۆڵەندی ململانێی مانچێستەر یونایتد دەکات – BBC

گرێبەستەکانی ئەم هاوینەی سپێرز بە واتای ئەوە دێن چەند یاریزانێک یانەکە جێدەهێڵن و کریستیان رۆمێرۆ، بەرگریکاری ئەرجەنتینی یەکێکە لەو یاریزانانەی لە یانەکە دەڕوات – تیم تۆک

مانچێستەر یونایتد و نیوکاسڵ یونایتد گرنگی بە گواستنەوەی هوگۆ لارسن، ناوەڕاستکاری ئاینتراخت فرانکفورت دەدەن – رۆژنامەی بیڵد

یوڤێنتوس ئۆفەرێکی بە بەهای  6.5 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی ئێمیلیانۆ مارتینێز، گۆڵپارێزی ئەرجەنتینی پێشکەش کردووە، بەڵام ئاستۆن ڤێلا داوای 12 ملیۆن یۆرۆ دەکات – لاگازێتا دێلۆ سپۆرت

یوڤێنتوس لە کێبڕکێی گواستنەوەی فۆلارین باڵۆگەن، هێرشبەری مۆناکۆ، لەپێش سەندرلاند و بۆڕووسیا دۆرتموندە – موندۆ دێپۆرتیڤۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button