تەواو؛ مایكڵ ئۆلیس بڕیار لەسەر داهاتووی دەدات

یاریگا –
مایكڵ ئۆلیس ئەستێرەی فەڕەنسی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی دەیەوێت لە مێركاتۆی هاوینەدا پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە بكات.
مایكڵ ئۆلیس لە هاوینی 2024 لە ریزەكانی كریستاڵ پاڵاس بە بەهای 53 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بایرن میونشنەوە كرد، گرێبەستەكەی لەگەڵ یانە ئەڵمانییەكە لە 2029 بەسەردەچێت.
🚨EXCL: ⚪️🇫🇷 #Liga |
✍️ Michael Olise veut rejoindre le Real Madrid CET ÉTÉ.
🏆 L’international français estime que c’est le club parfait pour continuer sa progression.
💰 Le Real Madrid souhaite réaliser un transfert record.
❗️Posture officielle du Bayern : Olise est… pic.twitter.com/kvy4PvBZu9
— Santi Aouna (@Santi_J_FM) July 15, 2026
بە گوێرەی زانیارییەكانی سانتی ئاونا، مایكڵ ئۆلیس دەیەوێت لەم هاوینەدا پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە بكات.
ئۆلیس پێی وایە ریال مەدرید یانەیەکی نموونەیییە بۆ بەردەوامبوون لە گەشەکردنی، دوای یارییەكانی جامی جیهانی لەگەڵ بەرپرسانی یانەکەی گفتوگۆ دەکات.
هەڵوێستی بایرن میونشن ئەوەیە كە ئۆلیس بۆ فرۆشتن نییە و نایفرۆشێت بەڵام راستییەكە ئاڵۆزترە.
یانە ئەڵمانییەكە دەیەوێت گرێبەستەكەی نوێبكاتەوە،بەڵام پەیوەندی بە یاریزانی شوێنگرەوەیشی كردووە.
ریال مەدرید دەیەوێت گواستنەوەیەكی پێوانەیی و مێژووی بكات و ئۆلیس بگوازێتەوە.



