ئیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ بەرگریکارێک ریال مەدرید جێدەهێڵێت

Yariga App

یاریگا –

ڤیکتۆر ڤاڵدێپێناس، بەرگریکاری لاوی ریال مەدرید روو لە سێریا ئەی دەکات.

فابریزۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو بڵاویکردووەتەوە، هەموو شتێک یەکلایی بووەتەوە و فیۆرێنتینا بۆ گواستنەوەی ڤیکتۆر ڤاڵدێپێناس، بەرگریکاری لاوی ئیسپانی لەگەڵ ریال مەدرید گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆمانۆ، ڤیکتۆر ڤاڵدێپێناس بە 8 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانە ئیتاڵییەکە دەکات و بەگوێرەی مەرجێکی گرێبەستەکە، ئەگەر فیۆرێنتینا لە داهاتوودا یاریزانەکە بفرۆشێت %50ـی پارەکە بۆ ریال مەدرید دەبێت.


ڤاڵدێپێناس لە ئەکادیمیای ریال مەدرید پێگەیشتووە، بەگوێرەی تراسنفێر مارکێت، بەهای ئێستای ئەو بەرگریکارە 18 ساڵانییە لە بۆڕسەی یاریزانان 5 ملیۆن یۆرۆیە.

تەواو؛ ئەستێرەیەکی لاو ریال مەدرید بەرەو ئیتاڵیا جێدەهێڵێت

 

بابەتی زیاتر

Back to top button