ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ مانچێستەر یونایتد گرێبەستێكی دیكەی راگەیاند

گۆڵپارێزێكی گواستەوە

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد گواستنەوەی كارل دارلۆو گۆڵپارێزی وەیڵزی بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.

كارل دارلۆو لە هاوینی 2023 لە نیوكاسڵ یونایتدەوە بە بەهای 0.4 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە لیدز یوناتدەوە كرد.

لەم هاوینەدا گرێبەستەكەی لەگەڵ لیدز یونایتد بەسەرچوو وەكوو یاریزانێكی ئازاد لە بازاڕی گواستنەوەدا بوو.

هەژماری فەرمی مانچێستەر یونایتد لە پلاتفۆرمی ئێكس گواستنەوەی كارل دارلۆوی گۆڵپارێزی بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.

دارلۆوی 35 ساڵان بە گرێبەستێكی ئازاد و تاوەكوو 2028 پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتدەوە كرد.

لەگەڵ لیدز بەشداری لە 38 یاریی كردووە و 42 گۆڵی لێكراوە و لە 10 یاریی تۆڕی گۆڵەكەی بە خاوێنی هێشتووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button