تەواو؛ هێرشبەرێکی ناودار دەگەڕێتەوە لالیگا

یاریگا –
پیێر ئێمریک ئۆبامیانگ، هێرشبەری پێشووی بارسێلۆنا دەگەڕێتەوە لالیگا.
رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو سانتی ئاونا بڵاویکردووەتەوە، دێپۆرتیڤۆ لاکۆرونیا بۆ گواستنەوەی ئێمریک ئۆبامیانگ، هێرشبەری گابۆنی، لەگەڵ مارسیلیا و یاریزانەکە گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و ئۆبامیانگ جاێکی دیکە دەگەڕێتەوە لالیگا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی سانی ئاونا، یانە ئیسپانییەکە لەبەرامبەر گواستنەوەی ئەو هێرشبەرە 37 ساڵانییە بڕی 1.5 ملیۆن یۆرۆ بە یانە فەڕەنسییەکە دەدات.
🚨EXCL: 🔵⚪️🇬🇦 #Liga |
✍️ Pierre-Emerick Aubameyang va signer au Deportivo La Corogne.
💰 Transfert : 1,5M€.
Avec @sebnonda https://t.co/iCIHesMKgW pic.twitter.com/53CZwMsnjN
— Santi Aouna (@Santi_J_FM) July 15, 2026
ئۆبامیانگ هاوینی رابردوو قادسیەی سعوودی جێهێشت و بەخۆڕایی پەیوەندی بە مارسیلیا کرد، وەررزی رابردوو بە درێسی یانە فەڕەنسییەکە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 41 یاریی کرد، 14 گۆڵی کرد و 10 گۆڵی دروستکرد.
ئۆبامیانگ یاریی بۆ ئەیسی میلان، دیجۆن، لیل، مۆناکۆ، سانت ئیستیان، دۆرتموند، ئارسیناڵ، بارسێلۆنا، چێڵسی، مارسیلیا و قادسیە کردووە. بە درێسی سەرجەم یانەکان بەشداریی 771 یاریی کردووە، 385 گۆڵی کردووە و 113 گۆڵی دروستکردووە.
بە درێسی هەڵبژاردەی گابۆن بەشداریی 83 یاریی کردووە، 40 گۆڵی کردووە و 10 گۆڵی دروستکردووە.



