ئۆبامیانگ لە خولی ئیتاڵیەوە دەرگای لێکراوەتەوە

یاریگا –
سەرەرای هەڵکشانی تەمەنی کە ئێستا 37 ساڵە، پیێر ئێمریک ئۆبامیانگ هێشتا لەلایەن یانەکانی خولە بەهێزەکانی ئەوروپاوە داوا دەکرێت.
هێرشبەرە گابۆنیەکە یەکەمین وێستگەی کاروانی پیشەگەرێتی لەگەڵ ئەیسی میلان بوو لە ساڵی 2008-2011, بەڵام تا فرۆشتنی یەکجاریی بە یانەی سانت ئیتیای فەڕەنسی، هەر بەخواستن لە یانەکانی دەرەوەی ئیتاڵیابوو. دیارترین ماوەی یاریکردنیشی کە ناوبانگێکی جیهانی تێیدا پەیداکرد بڕوسیا دۆرتموند بوو لە 2013-2018. دواتر یانە گەورەکانی وەک ئارسیناڵ، بارسێلۆنا، چێڵسی و مارسیلیای تاقیکردەوە. ماوەیەکیش روویکردە قادسیەی سعوودی و پاشان گەڕایەوە بۆ مارسیلیا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ماتیۆ مۆرێتۆ، یانەی جێنوا پرسیاریان کردووە بۆ گواستنەوەی ئۆبامیانگ.
سەرسامبوونی یانە ئیتاڵیەکە بەو یاریزانە، لەخۆڕا نەبووە، بەڵکوو ئامارەکانی وەرزی رابردووی دەیسەلمێنن کە هێشتا توانیویەتی هەستە گۆڵکارییەکانی پیشان بدات سەرەڕای هەڵکشانی تەمەنی.
لەگەڵ ئەوەی مارسیلیا وەرزی رابردوو بە زنجیرەیەک قەیراندا تێپەڕی، ئۆبامیانگ لە 30 یاریی خولی فەڕەنسیدا توانی 10 گۆڵ و 5 ئەسێست بکات.
Il Genoa ha fatto un sondaggio per Pierre-Emerick Aubameyang. pic.twitter.com/sNiq4J9D8R
— Matteo Moretto (@MatteMoretto) July 2, 2026



