بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لە چەند کاتژمێری داهاتوودا یوڤێنتوس گرێبەستێک یەکلایی دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

لە چەند کاتژمێری داهاتوودا یوڤێنتوس گرێبەست لەگەڵ یاریزانێکی دەرکەوتوودا واژۆ دەکات.

یۆڤی وەرزی رابردوو نەیتوانی سەربکەوێت بۆ چامپیۆنزلیگ کاتێک لە پلەی شەشەمی سێریائەی کۆتایی بە وەرزەکە هێنا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزیۆ رۆمانۆ، خانمە پیرەکە لەگەڵ جێنوا گەیشتوونەتە رێککەوتنی بنەڕەتی لەسەر گواستنەوەی جێف ئێخاتۆر.

رۆمانۆ زانیویەتی هەردوو یانە دەیانەوێت پێش کاتژمێر 12:00ی ئەمشەو رێککەوتنەکە واژۆ بکەن.

سەبارەت بە ماوە و بڕی تێچووی گواستنەوەی هێرشبەرەکە، رۆژنامەنووسە ئیتاڵیەکە ئاشکرایکردووە کە ماوەکەی پێنج ساڵ دەبێت بە بڕی 16 ملیۆن یۆرۆی جێگیر لەگەڵ 2 ملیۆنی دیکەی گۆڕانکارییەکان.

یاریزانە ئیتاڵیەکە هەر ئەمشەو پشکنینە پزیشکیەکانی بۆ دەکرێت و دەبێتە یاریزانی بیانکۆنێری.

لە بەرامبەر گواستنەوەی یاریزانە 19 ساڵیەکەدا، یوڤێنتوس داڤید پوزکای نەمسایی دادەتە جێنوا.

بابەتی زیاتر

Back to top button