گرنگترینمۆندیالی 2026

ڤیدیۆ؛ پۆلیسی هۆڵەندا ببینە چی لە هاندەر و هەوادارانی مەغریب دەکات لەو وڵاتە

Yariga App

یاریگا –

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هۆڵەندا کە خۆی بە یەکێک لە هەڵبژاردە رکابەرەکانی ئەم وەشانەی مۆندیالی 2026 دەبینی، لە قۆناخی 32ی کرانەدەرەوە لەسەردەستی مەغریب ماڵئاواییان لە پاڵەوانێتیەکە کرد دوای یەکسانبوونی هەردوو هەڵبژاردە 1-1 بەدرێژایی کاتی ئاسایی و دوو گێمی زیادکراویش کە دواتر بە لێدانی یەکلاکەرەوە ناسنامەی براوەکە ئاشکرابوو.

لە کاردانەوەی یارییەکەدا، میدیا جیهانییەکان چاویان لە ئەمریکاوە خستەسەر نێوخۆی هۆڵەندا و دیمەنی خرۆشانی شەقامەکانی ئەو وڵاتەیان گواستەوە کە بەشێک لە هاندەر و هەوادارانی ئەو وڵاتە عەرەبیە-ئەفریقیە رژانەسەر شەقامەکان بۆ دەربڕینی دڵخۆشیی خۆیان. بەڵام پۆلیس بە بەکارهێنانی توندوتیژی، راونان و دەستگیرکردن کۆتایی بە گردبوونەوەکانی مەغریبیەکان هێنا.

بەشێک لە دیمەنەکان بە ڤیدیۆ ببینە:

مەغریب لە قۆناخی 16 رووبەرووی کەنەدا دەبێتەوە کە ئەمەیان یەکێکە لە وڵاتانی رێکخەری مۆندیالەکە و لە رێگەی بردنەوە لە ئەفریقای باشووی خۆی گەیاندووەتە ئەو قۆناخە.

بابەتی زیاتر

Back to top button