ئه‌ڵمانیاگرنگترینمۆندیالی 2026

شۆک؛ یاریزانانی ئەڵمانیا پێش لێدانە یەكلاكەرەوەكان ترساون

رەتیانكردووەتەوە لێدانەكە جێبەجێ بكەن

Yariga App

یاریگا –

شەوی رابردوو هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە قۆناخی 32ـی جامی جیهانی 2026 رووبەڕووی هەڵبژاردەی پاڕاگوای بوویەوە و بە لێدانی یەكلاییكەرەوە شكستیهێنا.

یارییەكە بە گۆڵێک بۆ هەردوولا كاتی ئاسایی و زیادكراو كۆتاییهات و هەڵبژاردەی پاڕاگوای بە لێدانی یەكلاكەرەوە بەئەنجامی 4-3 یارییەكەی بردەوە.

پاڕاگوای خۆی گەیاندە قۆناخی شازدە و ئەڵمانیاش لە قۆناخی 32 ماڵئاوایی كرد.

بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی، دوای ئەوەی مانوێل نۆیەر لێدانێكی یەكلاییكەرەوەی گەڕاندەوە و ئەنجامەكە 3-3 بوو، تیمەكە لە دۆزینەوەی شەشەم یاریزان بۆ جێبەجێكردنی لێدانی دواتر تووشی ئاستەنگ بوویەوە.

گۆرێتزگا، ئانتۆن، بڕاون و مالیک تیاو لەژێر ئەو فشارە بەرزەی تێیدابوون رەتیانكردەوە لێدانەكە جێبەجێبكەن.

كیمیچ دوو جار داوای لە گۆرێتزكا كردووە لێدانەكە جێبەجێ بكات، بەڵام بەهۆی ترس و فشارەوە هەردوو جارەكە رەتیكردووەتەوە.

دواتر جۆناسان تا لێدانەكەی جێبەجێكرد كە پێشتر لە كاروانی وەرزشیدا هیچ لێدانێكی یەكلاییكەرەوەی جێبەجێنەكردبوو.

لە ئەنجامدا بەرگریكارەكەی بایرن میونشن نەیتوانی گۆڵ بكات و مانشافت ماڵئاوایی كرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button