گرنگترینمۆندیالی 2026

پریڤیوی یاریی هۆڵەندا V مەغریب؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لە یارییەكی دیكەی قۆناخی 32ـی جامی جیهانی هەردوو هەڵبژاردەی هۆڵەندا و مەغریب رووبەڕوو دەبنەوە.

وابڕیارە بەرەبەیانی سبەی سێشەممە كاتژمێر 04:00 بەكاتی هەولێر هەردوو هەڵبژاردەی هۆڵەندا و مەغریب لە یاریگای باكۆمەر لە مۆنتێری مەكسیک رووبەڕوو ببنەوە، لە میانی یارییەكانی قۆناخی 32ـی جامی جیهانی.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

هەڵبژاردەی هۆڵەندا لە قۆناخی كۆمەڵەكان دوو یاریی بردەوە و یارییەک یەكسان بوو.

بە كۆكردنەوەی 7 خاڵ بە پێشەنگی كۆمەڵەی شەشەم بۆ قۆناخی 32 سەركەوت.

لە بەرامبەردا هەڵبژاردەی مەغریب لە قۆناخی كۆمەڵەكان دوو یاریی بردەوە و یارییەک یەكسان بوو.

بە كۆكردنەوەی 7 خاڵ بە دووەمی كۆمەڵەی چوارەم بۆ قۆناخی 32 سەركەوت.

براوەی نێوان هۆڵەندا و مەغریب رووبەڕووی كەنەدا دەبێتەوە.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

هۆڵەندا بە تەواوی یاریزانەكانییەوە رووبەڕووی مەغریب دەبێتەوە.

مەغریب بە تەواوی پێكهاتەكەیەوە رووبەڕووی هۆڵەندا دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی هۆڵەندا

ڤێربروخن

دومفرێس، هیكی، ڤان دایک، ڤان دی فێن

رێندێرس، خراڤنبێرخ، دی یۆنگ

مالن، برۆبێی، خاكپۆ

پێكهاتەی پێشبینیكراوی مەغریب

یاسین بونۆ

حەكیمی، هالهال، ریاز، مەزراوی

عەینەوی، بوعدی

براهیم دیاز، ئۆناحی، خەنووس

سەیباری

بابەتی زیاتر

Back to top button