گرنگترینمۆندیالی 2026

پریڤیوی یاریی بەڕازیل V ژاپۆن؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لە یارییەكی دیكەی قۆناخی 32ـی جامی جیهانی هەردوو هەڵبژاردەی بەڕازیل و ژاپۆن رووبەڕوودەبنەوە.

وابڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە كاتژمێر 20:00 بەكاتی هەولێر هەردوو هەڵبژاردەی بەڕازیل و ژاپۆن لە یاریگای ئێن ئاڕ جی لە هیوستنی ئەمریكا رووبەڕوو ببنەوە، لە میانی یارییەكانی قۆناخی 32ـی جامی جیهانی.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

هەردوو هەڵبژاردە 14 جار رووبەڕوو بوونەتەوە، بەڕازیل 11 یاریی بردووەتەوە دوو یاریی یەكسان بوون و ژاپۆن یارییەک براوە بووە.

هەڵبژاردەی بەڕازیل لە قۆناخی كۆمەڵەكان دوو یاریی بردەوە و یارییەک یەكسان بوو.

بە كۆكردنەوەی7 خاڵ بە پێشەنگی كۆمەڵەی سێیەم بۆ قۆناخی 32 سەركەوت.

لە بەرامبەردا هەڵبژاردەی ژاپۆن لە قۆناخی كۆمەڵەكان یارییەكی بردەوە و دوو یاریی یەكسان بوو.

بە كۆكردنەوەی پێنج خاڵ بە دووەمی كۆمەڵەی شەشەم بۆ قۆناخی 32 سەركەوت.

چاوەڕوان دەكرێت براوەی نێوان بەڕازیل و ژاپۆن رووبەڕووی براوەی نێوان كۆتدیڤوار و نەرویج ببێتەوە.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

بەڕازیل بە بێ رافینیا رووبەڕووی ژاپۆن دەبێتەوە.

ژاپۆن بە بێ كۆ ئیتاكورا رووبەڕووی بەڕازیل دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بەڕازیل

ئالیسن

دانێلۆ، ماركینیۆس، گابریێل، سانتۆس

پاكوێتا ،گویمارێش، كاسێمیرۆ، ڤینیسیۆس

رایان، كونیا

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ژاپۆن

سوزوكی

تۆمیاسو، تانگویچی، هیرۆكی ئیتۆ

ریتسو دۆن ، كایشو سانۆ، تاناكا، ناكامبا

مایدا، ئایاسێ یودا، كامادا

بابەتی زیاتر

Back to top button