سەندرلاند وەڵامی ئۆفەرەکەی چێڵسی دەداتەوە

یاریگا –
سەندرلاند ئۆفەرێکی چێڵسی بۆ گواستنەوەی گرانێت چاکا، ناوەڕاستکاری سویسری رەتدەکاتەوە.
تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، سندرلاند ئۆفەرێکی جێڵسی بۆ گواستنەوەی گرانێت چاکا بە بەهای 8 ملیۆن پاوەند رەتکردووەتەوە و ئارەزووی دەستبەرداربوون لە ئەستێرە سویسرییەکە ناکەن.
چێڵسی ئامادە نییە لە 8 ملیۆن پاوەند زیاتر بدات، چونکە لە ئەیلولی ئەمساڵ تەمەنی ئەو یاریزانە دەبێتە 34 ساڵ و بلوز پێی وایە ئەو نرخە تەواو شایستەیە.
سەندرلاند ئاگاداری ئەوەیە کە چاکا دەیەوێت جارێکی دیکە لەگەڵ چابی ئاڵۆنسۆ راهێنەری پێشووی لیڤەرکوزن یەکبگرێتەوە، کە لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە مێژوویان نووسییەوە و بەبێ شکست بوونە پاڵەوانی بۆندسلیگا.
بەڵام سەندرلاند لەڕووی داراییەوە لە دۆخێکی بەهێزدایە و پێویستی بە فرۆشتنی ئەو یاریزانە نییە و هێشت دوو ساڵیش ماوە بۆ بەسەرچوونی گرێبەستەکەی.
چاکا لەو جۆرە ناوەڕاستکارە بە ئەزموونانەیە کە چێڵسی دەیەوێت لەم مێرکاتۆیە گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات.
شاکا وەرزی رابردوو وەکوو کاپتن سەرکردایەتی سەندرلاندی کرد بۆ بەدەستهێنانی پلەی حەوتەمی پرێمەرلیگ و گەیشتن بە یۆرۆپالیگ.



