کۆمۆ ئۆفەرێکی فەرمی بۆ گواستنەوەی چالۆبا پێشکەش دەکات
چێڵسی وەڵامی ئۆفەرەکەی داوەتەوە..

یاریگا –
کۆمۆ یەکەم ئۆفەری فەرمی بۆ گواستنەوەی ترێڤۆ چالۆبا، بەرگریکاری ئینگلیزی پێشکەش دەکات.
تۆڕی سکای ئیتاڵیا بڵاویکردووەتەوە، کۆمۆ گفتوگحی فەرمی بۆ گواستنەوەی ترێڤۆ چالۆبا، بەرگریکاری چێڵسی دەستپێکردووە و یانە ئیتاڵییەکە ئۆفەرێکی بە بەهای 23.3 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی چالۆبا پێشکەش کردووە.
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، ئۆفەرەکە پاداشتیش لەخۆ دەگرێت، بەڵام یانە لەندەنییەکە داوای 30 ملیۆن یۆرۆ دەکات و گفتوگۆی نێوان هەردوو یانە لەسەر گرێبەستەکە بەردەوامە
چالۆبا لە وەرزی رابردوو 47 یاریی بە درێسی چێڵسی کرد و 3 گۆڵی کرد، ئێستا لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەڕا بەشداریی مۆندیالی 2026 دەکات.
بەرگریکارە 26 ساڵانییەکە تاوەکوو هاوینی 2028 گرێبەستی لەگەڵ چێڵسی هەیە و بەهای ئێستای لە بۆڕسەی یاریزانان 40 ملیۆن یۆریە.
Como have made £23.3m offer to Chelsea for Trevoh Chalobah, according to Sky in Italy 🚨
Chelsea are asking for a total package of around £30m. pic.twitter.com/Y4mbgUxug8
— Sky Sports News (@SkySportsNews) June 28, 2026



