تەواو؛ چێڵسی گرێبەستێکی دیکەی گەورە یەکلایی دەکاتەوە
دوای مۆندیال پەیوەندی بە بلوز دەکات

یاریگا –
چێڵسی لە یەکلایی کردنەوەی گرێبەستی ماکسین لوکرۆی، بەرگریکاری فەڕەنسی نزیکبووەتەوە.
رۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسی بڵاویکردووەتەوە، چێڵسی لەگەڵ ماکسین لوکرۆی، بەرگریکاری کریستاڵ پاڵاس گەیشتووەتە رێککەوتن و پێشبینی دەکرێت بەرگریکارە فەڕەنسییەکە دوای مۆندیالی 2026 بە 55 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە چێڵسی بکات.
هاوکات نیکۆلۆ شێرا، رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو ئاشکرایکردووە، ماکسین لوکرۆی رووناکی سەوزی بۆ چێڵسی هەڵکردووە و ئامادەیە گرێبەستێک تاوەکوو هاوینی 2032 لەگەڵ یانە لەندەنییەکە واژۆ بکات.
Maxence Lacroix bien parti pour s’engager avec Chelsea après la Coupe du monde 2026
➡️ https://t.co/dxrJWkV7Qi pic.twitter.com/ctwsieD7Tt
— L’Équipe (@lequipe) June 26, 2026
چێڵسی لەم هاوینە بە 55 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری مارک کوکورێیا بووە و بەرگریکارە ئیسپانییەکە پەیوەندی بە ریال مەدرید کردووە، هەروەها بە 55 ملیۆن یۆرۆ مارکۆ پالێسترا، بەرگریکاری ئاتاڵانتای گواستووەتەوە ریزەکانی.
ماکسین لە هاوینی 2024 بە بڕی 18 ملیۆن یۆرۆ فۆڵفسبورگی جێهێشت و پەیوەندی بە کریستاڵ پاڵاس کرد. بەگوێرەی ترانسفێر مارکێت بەهای ئێستای ئەو یاریزانە لە بۆڕسەی یاریزانان 50 ملیۆن یۆرۆیە.


