دەنگۆكانی مێركاتۆ؛ چێڵسی ئەستێرەیەکی دیکە دەگوازێتەوە و بارسێلۆنا یاریزانێکی دیکە بەڕێدەکات
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
پێشبینی دەکرێت دوای مۆندیال ماکسین لوکرۆی، بەرگریکاری فەڕەنسی یانەی کریستاڵ پاڵاس بە 55 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە چێڵسی بکات – لێکتپ
نیوکاسڵ یونایتد، فێلیکس مێچا، ناوەڕاستکاری بۆڕووسیا دۆرتموندی خستووەتە لیستی یاریزانە خوازراوەکانی – دەلی مەیڵ
ئارسیناڵ ئۆفەرێکی بە بەهای 55 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی بڕونۆ گویمارێش پێشکەشکردووە، بەڵام نیوکاسڵ رەتیکردووەتەوە – ESPN
رۆبێرتۆ دی زێربی بڕیاریداوە ئەنتۆنین کینسکی، گۆڵپارێزی چیکی بکاتە گۆڵپارێزی سەرەکی تۆتنهام و دەستبەرداری ڤیکاریۆ، گۆڵپارێزی ئیتاڵی دەبێت – تیم تۆک
مانچێستەر یونایتد و چێڵسی بۆ گواستنەوەی ماکسی ئاراوخۆ، بەرگریکاری باڵی چەپی سپۆرتینگ، ململانێی ئارسیناڵ دەکەن – ریکۆرد
مارکۆ پالێسترا، بەرگریکاری باڵی راستی ئیتاڵی پشکنینی پزیشکی بۆ کراو گرێبەستەکەی لەگەڵ چێڵسی واژۆ دەکات – سکای ئیتاڵیا
گۆنچالۆ رامۆس، هێرشبەری پۆرتوگالی پشکنینی پزیشکی بۆ کراو پەیوەندی بە ئەیسی میلان دەکات – لاگازێتا دێلۆ سپۆرت
ئاتڵانتا یونایتدی ئەمریکی هەوڵی گواستنەوەی کۆکێ، ناوەڕاستکاری ئاتلێتیکۆ مەدرید دەدات – مارکا
ئەیاکس گرنگی بە گواستنەوەی مارک ئاندرێ شتیگن، گۆڵپارێزی بارسێلۆنا دەدات – موندۆ



