گرنگترینمۆندیالی 2026
ئەنجامی کۆتایی؛ کەیپ ڤێرد لەگەڵ سعوودیە یەکسان بوو و خۆی گەیاندە قۆناخی 32
کەیپ ڤێرد لە یەکەم بەشداریکردنیدا مێژووی تۆمارکرد

یاریگا –
کەیپ ڤێرد بەرامبەر سعوودیە یەکسان بوو و خۆی گەیاندە قۆناخی داهاتووی مۆندیالی 2026.
لە یەکێک لە یارییەکانی مۆندیالی 2026 هەڵبژاردەی کەیپ ڤێرد و سعوودیە رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
لە یارییەکانی گەڕی سێیەمی کۆمەڵەی هەشتەم هەردوو هەڵبژاردەیکەیپ ڤێرد و سعوودیە لە یارییەکی گرنگدا رووبەڕووی یەکتر بوونەوە و یارییەکە یەکسانبوون و بێ گۆڵ کۆتاییهات.

بەو ئەنجامەش کەیپ ڤێرد بە سێیەمی کۆمەڵەکەی و بەفەرمی بۆ قۆناخی 32ـی مۆندیالی 2026 سەرکەوت و سعوودیە ماڵئاوایی کرد.
کەیپ ڤێرد و سعوودیە هاوشانی ئیسپانیا و ئوروگوای دەکەونە کۆمەڵەی H.
کەیپ ڤێرد بە سێ خاڵ لە پلەی سێیەمی کۆمەڵەکەی دێت و سعوودیە بە دوو خاڵ لە پلەی چوارەم دێت.



