گرنگترینمۆندیالی 2026

بەر لە رووبەڕووبوونەوەی ئینگلتەرا؛ شەڕەبۆکس لە ژووری خۆگۆڕینی پەنەما روویداوە

راهێنەری پەنەما لەسەر شەڕی یاریزانەکانی دەڵێت؛ "حەز دەکەم زیاتر شەڕی یاریزانەکان ببینم"

Yariga App

یاریگا –

تەنیا رۆژێک پێش رووبەڕووبوونەوە چارەنووسسازەکەیان بەرامبەر هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، کەشی نێو کامپی هەڵبژاردەی پاناما ئاڵۆز بووە.

لە یەکێک لە یەکە مەشقییەکاندا، گرژی و ئاڵۆزییەکی زۆر لە نێوان سیسیلیۆ وۆتەرمان و خۆسێ رۆدریگێز دروست بوو، کە دۆخەکەی گەیاندە ئەوەی یاریزانانی دیکەی تیپەکە دەستێوەردان بکەن و هەوڵی جیاکردنەوەیان بدەن.

بەگوێرەی ئەو دیمەنانەی تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، کێشەکە بە گفتوگۆیەکی توند دەستیپێکرد و پاشان پەرەیسەند بۆ پاڵنان و راکێشانی یەکتر، تەنانەت لە دیمەنەکاندا دەردەکەوێت وۆتەرمان هەوڵ دەدات بە بۆکس لە هاوڕێکەی بدات و دواتریش بە پەنجە ئاماژەی پێ دەکات و بەدوایدا رادەکات، تاوەکوو یاریزانانی دیکە بەتەواوی لێکیان جیادەکەنەوە و دۆخەکە ئارام دەبێتەوە.

هەڵوێستی سەیر و سەمەرەی راهێنەر

سەرەڕای ئەم ئاڵۆزییە، تۆماس کریستێنسن، راهێنەری هەڵبژاردەکە بە شێوەیەکی نامۆ کاردانەوەی پێشاندا و گوتی کە حەز دەکات ئەم جۆرە دۆخانە زیاتر لە مەشقەکاندا ببینێت.

ئاماژەی بەوە کرد؛ ئەمە دۆخێکی ئاساییە، حەز دەکەم ئەم جۆرە رووداوانە زیاتر ببینم چونکە ئەوە نیشانەی ئەوەیە کە تیمەکە زیندووە و یاریزانەکان شەڕ دەکەن بۆ ئەوەی لە پێکهاتەی سەرەکیدا بن.

دۆخی پەنەما بەرامبەر ئینگلتەرا

هەڵبژاردەی پاناما کە پێشوەختە ماڵئاوایی لە مۆندیال کردووە دوای ئەوەی لە هەردوو یاریی رابردووی بەرامبەر گانا و کرواتیا دۆڕاوە، لەم یارییەدا هیچ شتێکیان نەماوە لەدەستی بدەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button