
یاریگا –
لە یەکێک لە یارییەکانی مۆندیالی 2026 هەڵبژاردەی عێراق و سێنیگال رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
لە یارییەکانی گەڕی سێیەمی کۆمەڵەی نۆیەم هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و سێنیگال لە یارییەکی گرنگدا رووبەڕووی یەکتر بوونەوە و یارییەکە بە سەرکەوتن و کەرنەڤاڵی گۆڵەکانی سێنیگال کۆتاییهات.
گۆڵەکانی سێنیگال لەلایەن حەبیب دیارا لە خولەکی 4، ئیسماعیلا سار لە خولەکی 56، ئالاسانێ گویێ لە خولەکی 59 و 71 و ئیلمان ئێندیایێ لە خولەکی 82 کران.
بەو ئەنجامەش سێنیگال پلەی سێیەمی مسۆگەر کرد و عێراقیش ماڵئاوایی کرد.
عێراق و سێنیگال هاوشانی فەرەنسا و نەرویج دەکەونە کۆمەڵەی I.
سێنیگال بە سێ خاڵ لە پلەی سێیەمی کۆمەڵەکەی دێت و عێراق خاوەنی هیچ خاڵێک نییە و لە پلەی چوارەمە.



