گرنگترینمۆندیالی 2026
ئەنجامی کۆتایی؛ فەرەنسا لە نەرویجی بردەوە و بە پێشەنگی کۆمەڵەکەی سەرکەوت
فەرەنسا 4-1 لە نەرویجی بردەوە

یاریگا –
لە یەکێک لە یارییەکانی مۆندیالی 2026 هەڵبژاردەی فەرەنسا و نەرویج رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
لە یارییەکانی گەڕی سێیەمی کۆمەڵەی نۆیەم هەردوو هەڵبژاردەی فەرەنسا و نەرویج لە یارییەکی گرنگدا رووبەڕووی یەکتر بوونەوە و یارییەکە بە سەرکەوتنی فەرەنسا 4-1 کۆتاییهات.
گۆڵەکانی فەرەنسا سێ گۆڵ لەلایەن عوسمان دێمبێلێ کران و گۆڵەکەی دیکەش دیزێرێ دووێ کردی، تاکە گۆڵەکەی نەرویج لەلایەن تیلۆ ئاسگارد کرا.
بەو ئەنجامەش فەرەنسا بە یەکەمی کۆمەڵەکەی و بەفەرمی بۆ قۆناخی 32ـی مۆندیالی 2026 سەرکەوت و نەرویج پلەی دووەمی مسۆگەر کرد.
فەرەنسا و نەرویج هاوشانی عێراق و سێنیگال دەکەونە کۆمەڵەی I.
فەرەنسا بە نۆ خاڵ لە پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەی دێت و نەرویجی بە شەش خاڵ لە پلەی دووەم دێت.



