ئەنجامی کۆتایی؛ تورکیا لە ئەمریکای بردەوە بەڵام ماڵئاوایی کرد
ئەمریکا بە یەکەمی کۆمەڵەکەی سەرکەوت

یاریگا –
لە یەکێک لە یارییەکانی مۆندیالی 2026 هەڵبژاردەی ئەمریکا و ئوسترالیا رووبەڕووی یەکتر بوونەوە و یارییەکە لە بە بەرژەوەندی ئەمریکییەکان کۆتاییهات.
لە یارییەکانی گەڕی سێیەمی کۆمەڵەی چوارەم هەردوو هەڵبژاردەی ئەمریکا و تورکیا لە یارییەکی گرنگدا رووبەڕووی یەکتر بوونەوە و یارییەکە بە ئەنجامی 3-2 لە بەرژەوەندی تورکیا کۆتاییهات.

گۆڵەکانی ئەمریکا لەلایەن ئۆستن ترەستی لە خولەکی سێ و سێباستیان بێرهالتەر لە خولەکی 49 کران، گۆڵەکانی تورکیا لەلایەن ئاردا گولەر لە خولەکی 10، بارش یڵماز لە خولەکی 31 و کان ئایهان لە خولەکی 90 کران.
بەو ئەنجامەش ئەمریکا بەفەرمی بۆ قۆناخی 32ـی مۆندیالی 2026 سەرکەوت و تورکیا ماڵئاوایی کرد.
ئەمریکا و تورکیا هاوشانی ئوسترالیا و پاراگاوای دەکەونە کۆمەڵەی D.
ئەمریکا بە شەش خاڵ لە پێشەنگی کۆمەڵەکەی دێت و تورکیا بە سێ خاڵ لە پلەی چوارەم دێت.



