گرنگترینمۆندیالی 2026

بەرازیل بەفەرمی سکاڵا لە فیفا دەکات؛ گۆڵەکەی مێسی دەکەنە بەڵگە بۆ گۆڵە رەتکراوەکەی ڤینیسیۆس

"بۆچی بۆ مێسی دروستە و بۆ ڤینیسیۆس نا؟"

Yariga App

یاریگا –

فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەرازیل وەکوو ناڕەزایەتییەک بەرامبەر ئەو بڕیارەی کە بووە هۆی رەتکردنەوەی گۆڵەکەی ڤینیسیۆس جونیۆر لە یارییەکەیان بەرامبەر هەڵبژاردەی سکۆتلاند، نامەیەکی فەرمی و توندی ئاراستەی فیفا کردووە.

پێگەی ئێستادیۆ ـی بەرازیلی بڵاویکردووەتەوە، فیدراسیۆنی بەرازیل بەفەرمی دژی رەتکردنەوەی گۆڵەکەی ڤینیسیۆس هاتووەتە دەنگ و لە نامەیەکدا داوای روونکردنەوە لە فیفا دەکات.

بەرازیلییەکان لە نامەکەیاندا بەڕاشکاوی داوایان کردووە کە پێوەرەکانی سیستەمی ڤار بەشێوەیەکی دادپەروەرانە، یەکسان و بێ جیاوازی بەسەر سەرجەم تیپەکاندا جێبەجێ بکرێت.

بۆ سەلماندنی ئەم جیاوازییەش لە بڕیارەکانی ناوبژیواناندا، فیدراسیۆنەکە لە نامەکەیدا وەکوو بەڵگە ئاماژەی بە گۆڵی یەکەمی لیۆنێل مێسی کردووە لە یارییەکەی ئەرجەنتین بەرامبەر نەمسا، کە سەرەڕای هەبوونی هەمان حاڵەتی هاوشێوە، گۆڵەکەی مێسی هەژمار کرا بەڵام گۆڵەکەی ئەستێرە بەرازیلییەکە رەتکرایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button