گرنگترینمۆندیالی 2026

ئەنجامی کۆتایی؛ هۆڵەندا لە تونسی بردەوە و بە پلەی یەکەم بۆ قۆناخی 32 سەرکەوت

هۆڵەندا بە یەکەمی کۆمەڵەکەی سەرکەوت

Yariga App

یاریگا –

لە یەکێک لە یارییەکانی مۆندیالی 2026 هەڵبژاردەی هۆڵەندا و تونس رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

لە یارییەکانی گەڕی سێیەمی کۆمەڵەی شەشەم هەردوو هەڵبژاردەی هۆڵەندا و تونس لە یارییەکی گرنگدا رووبەڕووی یەکتر بوونەوە و یارییەکە بە ئەنجامی 3-1 بە سەرکەوتنی ئاشەهەواییەکانی هۆڵەندا کۆتاییهات.

گۆڵەکانی هۆڵەندا لەلایەن، ئیلیەس سخیری بەهەڵە، براین برۆبێی و ڤان هیک کران، تاکە گۆڵەکەی تونس لەلایەن حازم مەستووری کرا.

بەو ئەنجامەش هۆڵەندا بە پلەی یەکەم بۆ قۆناخی 32 سەرکەوت و تونس ماڵئاوایی کرد.

هۆڵەندا و تونس هاوشانی ژاپۆن و سوید دەکەونە کۆمەڵەی F.

هۆڵەندا بە حەوت خاڵ لە پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەی دێت و تونس لە پلەی چوارەمە و خاوەنی هیچ خاڵێک نییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button