گرنگترینمۆندیالی 2026
ئەنجامی کۆتایی؛ ئوروگوای بە ئیسپانیا دۆڕا و ماڵئاوایی کرد
ڤاڵڤێردی و هاوڕێکانی نەگەیشتنە قۆناخی داهاتوو

یاریگا –
ئوروگوای بەرامبەر ئیسپانیا دۆڕا و نەیتوانی بگاتە قۆناخی داهاتووی مۆندیالی 2026.
لە یەکێک لە یارییەکانی مۆندیالی 2026 هەڵبژاردەی ئیسپانیا و ئوروگوای رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
لە یارییەکانی گەڕی سێیەمی کۆمەڵەی هەشتەم هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و ئوروگوای لە یارییەکی گرنگدا رووبەڕووی یەکتر بوونەوە و یارییەکە بە سەرکەوتنی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر کۆتاییهات.

تاکە گۆڵەکەی ئیسپانیا لەلایەن ئالیخاندرۆ بایێنا لە خولەکی 42 کرا.
بەو ئەنجامەش ئیسپانیا بە یەکەمی کۆمەڵەکەی و بەفەرمی بۆ قۆناخی 32ـی مۆندیالی 2026 سەرکەوت و ئوروگوای ماڵئاوایی کرد.
ئیسپانیا و ئوروگوای هاوشانی کەیپ ڤێرد و سعوودیە دەکەونە کۆمەڵەی H.
ئیسپانیا بە حەوت خاڵ لە پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەی دێت و ئوروگوای بە دوو خاڵ لە پلەی سێیەم دێت.



