ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ لیڤەرپوول دووەم ئۆفەر بۆ گواستنەوەی دیۆماندێ پێشکەش دەکات

بەر لە پێشکەشکردنی ئۆفەرەکە هەواڵێکی ناخۆش بە رێدز دەگات!

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول دووەم ئۆفەر بۆ گواستنەوەی یان دیۆماندێ، ئەستێرەی لایپزیگی ئەڵمانی پێشکەش دەکات.

رۆژنامەی بیڵد بڵاویکردووەتەوە، لیڤەرپوول ئامادەکاریی کردووە دووەم ئۆفەر بە بەهای 100 ملیۆن یۆرۆ (86.2 ملیۆن پاوەند) لەگەڵ 20 ملیۆن یۆرۆ (17.3 ملیۆن پاوەند)ـی دیکە وەکوو پاداشت بۆ گواستنەوەی یان دیۆماندێ، ئەستێرەی لایپزیگ پێشکەش بکات.

لایپزیگ ئۆفەری یەکەمی لیڤەرپوولی بە بەهای 87 ملیۆن پاوەند رەتکردەوە، بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە ئەڵمانییەکە، لایپزیگ بە ئەگەرێکی زۆر ئۆفەری دووەمی لیڤەرپوول رەتدەکاتەوە و بەو نرخە دەستبەرداری دیۆماندێ نابێت.

لایپزیگ پەلە لە دەستبەرداربوون لە دیۆماندێ ناکات و تاوەکوو دوای مۆندیال چاوەڕێ دەبێت، چونکە پێی وایە لەم مۆندیالە بەهای ئەو یاریزانە زیاتر بەرزدەبێتەوە.

یان دیۆماندێ و کیمیچ

لیڤەرپوول لەگەڵ دیۆماندێ لەسەر مەرجە کەسییەکان رێککەوتووە، بەڵام لایپزیگ دەیەوێت گرێبەستەکەی یان دیۆماندێ نوێبکاتەوە و مووچەکەی زیاد بکات، ئەو یانەیە هەموو هەوڵێکدەدات بۆ وەرزێکی دیکە پارێزگاری لە تواناکانی یاریزانە کۆتدیڤوارییەکە بکات.

رۆژنامەی بیڵد ئەوەشی روونکردووەتەوە کە پاریس سانجێرمان لە کێبڕکێی گواستنەوەی دیۆماندێ دەکشێتەوە، ئەمەش رێگاکە بۆ لیڤەرپوول ئاسانتر دەکات، بەڵام بۆ ئەوەی لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە سەرکەوتووبن پێویستە ئۆفەرێکی گەورەتر ئامادە بکەن.

لیڤەرپوول پێویستی بە شوێنگرەوەیەکی گونجاوە بۆ پڕکردنەوەی شوێنی محەمەد سەڵاح، بۆیە یانەکە هەموو هەوڵێک دەدات لەم هاوینە گرێبەستەکەی دیۆماندێ یەکلایی بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button