ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لیڤەرپوول ئۆفەرێکی ئینتەر میلان رەتدەکاتەوە

داوای ئۆفەرێکی باشتر دەکات

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول ئۆفەرێکی فەرمی ئینتەر میلان بۆ گواستنەوەی کێرتس جۆنز رەتدەکاتەوە و داوای ئۆفەرێکی باشتر دەکات.

لە 8ـی حوزەیرانی 2026 ئینتەر میلان ئۆفەرێکی بە بەهای 21.7 ملیۆن پاوەند “25 ملیۆن یۆرۆ” بۆ گواستنەوەی کێرتس جۆنز، ناوەڕاستکاری لیڤەرپوول پێشکەشکرد.

تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، لیڤەرپوول ئۆفەرەکەی ئینتەر میلانی رەتکردووەتەوە و لەبەرامبەر دەستبەرداربوون لە ناوەڕاستکارە 25 ساڵانییەکەی داوای 35 ملیۆن پاوەند دەکات.

ئینتەر میلان دەیەوێت هەمان ئەزموونی ناپۆلی دووبارە بکاتەوە، کاتێک سکۆت مەکتۆمینای لە مانچێستەر یونایتدەوە پەیوەندی بە ناپۆلی کرد و بووە ئەستێرەیەکی گەورەی یانەکە، ئینتەر بڕوای وایە جۆنز دەبێتە ماکتۆمینایی یانەکە و لەگەڵیان ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات.

ئینتەر میلان بڕوای وایە ئەو یاریزانانەی لە پرێمەرلیگەوە دەچنە سێریا ئەی سەرکەوتوو دەبن، لوکاکو، مخیتاریان، سمۆڵینگ، ئەنگویس و مەکتۆمینەی لە دیارترین ئەو نموونانەن دوای جێهێشتنی ئینگلتەڕا و پەیوەندیکردن بە سێریا ئەی، لە ئیتاڵیا درەوشاونەتەوە.

گرێبەستەکەی کێرتس جۆنز لەگەڵ لیڤەرپوول لە هاوینی 2027 بەسەردەچێت، بەهای ئێستای ئەو یاریزانە لە بۆڕسەی یاریزانان 35 ملیۆن یۆرۆیە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button