گرنگترینمۆندیالی 2026

گورزێكی كوشندە؛ مۆندیال بۆ ئەستێرەیەکی ئەڵمانیا کۆتاییهات

Yariga App

یاریگا –

گورزێكی گەورە بەر یولیان ناگلیسمان راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا كەوت دوای ئەوەی نیكۆ شلۆتێربێک بەرگریكاری هەڵبژاردەكەی تووشی پێكان هات و ناتوانێ بەشداری یارییەكانی داهاتووی مانشافت لە مۆندیال بكات.

نیكۆ شلۆتێربێک لە یاریی هەڵبژاردەكەی بەرامبەر هەڵبژاردەی كۆتدیڤوار لەبەستەری ناوەوەی پاژنەی پێی چەپیدا تووشی پێكان بوو تەنیا گێمێک بەشداریكرد و ئانتۆنیۆ رودیگەر جێگای گرتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەكانی فلۆریان پلێتنبێرگ، جامی جیهانی بۆ نیكۆ شلۆتێربێک كۆتاییهات و بەهۆی پێكانەوە ناتوانێت بەشداری یارییەكانی داهاتووی هەڵبژاردەكەی بكات.

دوای ئەوەی پشكنینی ئێم ئاڕ ئای بۆ بەرگریكارەكەی بۆڕووسیا دۆرتموند و هەڵبژاردەی ئەڵمانیا كرا، دەركەوت لە پاژنەی پێی چەپیدا تووشی پێكان بووە و بەهۆیەوە چەند هەفتەیەک لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە.

چاوەڕوان دەكرێت لە یارییەكانی داهاتووی مانشافت لە مۆندیال ئانتۆنیۆ رودیگەر بەرگریكاری ریال مەدرید جێگای شلۆتێربێک بگرێتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button