پریڤیوی یاریی ئەرجەنتین V نەمسا؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

یاریگا –
لە یارییەكی دیكەی گەڕی دووەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و نەمسا رووبەڕووی یەک دەبنەوە.
وابڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە كاتژمێر 20:00 بەكاتی هەولێر هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و نەمسا لە یاریگای AT&T لە ئارلینگتنی ئەمریكا رووبەڕوو ببنەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی دووەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2026.
پڕۆفایلی یاریی

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و هەڵگری نازناوی جامی جیهانی 2022 لە یەكەم یاریی خۆیدا بە سێ گۆڵ و هاتریكی مێسی لە جەزائیری بردەوە.
لە بەرامبەردا نەمساش بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە ئوردنی بردەوە.
هەردوو هەڵبژاردە لە ریزبەندی یەكەم و دووەمی كۆمەڵەی دەیەم دێن.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ئەرجەنتین بە تەواوی یاریزانەكانیەوە رووبەڕووی نەمسا دەبێتەوە.
نەمسا بە تەواوی پێكهاتەكەیەوە رووبەڕووی ئەرجەنتین دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئەرجەنتین
ئێمیلیانۆ مارتینێز
مۆلینا، رۆمێرۆ، لیساندرۆ، مێدینا
ماک ئالیستەر، دی پاوڵ، ئێنزۆ فێرناندێز
مێسی، ئالڤارێز، گۆنزالێز
پێكهاتەی پێشبینیكراوی نەمسا
شۆلگێر
لایمەر، لێنهارت، ئالابا، مڤاینوو
شلاگەر، سێیڤاڵد
شمید، سابیتزە، گریگۆریچ
ئارناتۆڤیچ



