ریال مەدرید چاودێری دەكات؛ زانیاری نوێ دەربارەی داهاتووی مایكڵ ئۆلیس
ریال مەدرید وازی لێناهێنێت

یاریگا –
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە چاودێریكردنی مایكڵ ئۆلیس ئەستێرەی فەڕەنسی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بەردەوامە.
ئۆلیس لە هاوینی 2024 لە ریزەكانی كریستاڵ پاڵاس بە بەهای 53 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بایرن میونشنەوە كرد و تاوەكوو 2029 گرێبەستی لەگەڵ یانەكەی هەیە.
Le Real Madrid continue de garder un œil attentif sur Michael Olise. En interne, le Bayern Munich ne prévoit pas d’ouvrir la porte à un transfert et souhaite sécuriser son avenir à travers une prolongation.
Le joueur est sensible à l’intérêt du Real Madrid, mais ne cherchera pas…— Abdellah Boulma (@AbdellahBoulma) June 22, 2026
بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەنووس عەبدوڵڵا بۆڵما، ریال مەدرید لە چاودێریكردنی مایكڵ ئۆلیس یاریزانی فەڕەنسی یانەی بایرن میونشن بەردەوامە.
ئیدارەی بایرن میونشن هیچ نیازێكیان بۆ فرۆشتنی یاریزانە 24 ساڵانەكەیان نییە و دەیانەوێت لە رێگای درێژكردنەوەی گرێبەستەكەی داهاتووی لە یانەكە مسۆگەر بكەن.
هێرشبەرە فەڕەنسییەكە پێشوازی لە گرنگیپێدانەكەی ریال مەدرید دەكات بەڵام نایەوێت هیچ فشارێک بۆ رۆیشتن درووستبكات.
مایكڵ ئۆلیس وەرزی رابردوو لەگەڵ بایرن میونشن بەشداری 52 یاریی كرد و توانی 22 گۆڵ بكات و31 گۆڵیش درووست بكات.



