گرنگترینمۆندیالمۆندیالی 2026

یاریزانی ئەکادیمیایە؛ یامالی بچکۆلە لەنێو هاندەرانی ئیسپانیا دەردەکەوێت و هەمووان سەرسام دەکات

دەیەوێت وەکوو یامال بێت

Yariga App

یاریگا –

لە ماوەی رێپێوانی هاندەرانی ئیسپانی لە ئاتڵانتا، لە “ماڵی ئیسپانیا”وە (Spain House) بۆ ناو یاریگاکە، لامین یامالێکی بچکۆلە دەرکەوت.

سەرسوڕهێنەریی رێڕەوی لایەنگرانی ئیسپانیا لە ئاتڵانتا، لامین یامالێکی بچکۆلە بوو کە لەسەر شانی باوکی دانیشتبوو؛ منداڵێک کە رووخساری رێک وەکوو لامین یامال بوو کاتێک بچووک بوو. ئەو هەرگیز لە گۆرانیگوتن، سەماکردن و هاندانی ئیسپانیا نەوەستا، بە پلەی سەرەکی بەهۆی ئەوەی هاندەری لامین یامالە و دەیەوێت وەکوو ئەو بێت. باوکی بە رۆژنامەی مارکای گوتووە:

لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا بەردەوام پێم دەڵێت بەشی سەرەوەی قژی نەبڕم، تەنیا لایەکانی ببڕم، تاوەکوو بتوانێت وەکوو یامال دەربکەوێت.


وا دیارە ئەو لە تۆپی پێدا باشە، چونکە چەند جارێک سەردانی ئەکادیمیای بارسای کردووە و خولیا و حەزێکی زۆری بۆ یاریکردن هەیە. لە تەمەنی تەنیا حەوت ساڵیدا، لە ئێستاوە زۆر بە روونی دەزانێت دەیەوێت کاتێک گەورە دەبێت ببێتە چی و لە ئەکادیمیای بارسێلۆنا وەرگیراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button