گرنگترینمۆندیالی 2026
ئەنجامی کۆتایی؛ ئوروگوای و کەیپ ڤێرد یەکسان بوون
کەیپ ڤێرد خاڵێکی لە ئوروگوای وەرگرت

یاریگا –
لە یەکێک لە یارییەکانی مۆندیالی 2026 هەڵبژاردەی ئوروگوای و کەیپ ڤێرد رووبەڕووی یەکتر بوونەوە و یارییەکە بە یەکسانبوون کۆتاییهات.
لە یارییەکانی گەڕی دووەمی کۆمەڵەی هەشتەم هەردوو هەڵبژاردەی ئوروگوای و کەیپ ڤێرد لە یارییەکی گرنگدا رووبەڕووی یەکتر بوونەوە و یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بۆ هەردوولا کۆتاییهات.

ئوروگوای و کەیپ ڤێرد هاوشانی ئیسپانیا و سعوودیە دەکەونە کۆمەڵەی H.
ئوروگوای و کەیپ ڤێرد هەریەکەیان خاوەنی دوو خاڵن و لە پلەی دووەم و سێیەم دێن.
لە یاریی داهاتوو ئوروگوای بەرامبەر ئیسپانیا یاریی دەکات، کەیپ ڤێردی رووبەڕووی سعوودیە دەبێتەوە.



