گرنگترینمۆندیالی 2026

ئەستێرەیەکی پۆرتوگال هێندەیتر گۆمەکەی شڵەقاند؛ ناچار نین پاس بە رۆناڵدۆ بدەین

Yariga App

یاریگا –

کاردانەوەکانی یەکسانبوونی پۆرتوگال بەرامبەر کۆنگۆی دیمۆکرات 1-1 لە یەکەم یاریی خۆیاندا لە مۆندیالی 2026، هێندەی رووداوەکانی هەفتەی یەکەمی یارییەکان سەرنجی میدیا و شەقامی وەرزشی کەوتەسەر بەتایتبەت لەدوای لێدوانەکەی جواو نێڤێش لەسەر کریستیانۆ رۆناڵدۆ.

نێڤێش دوای یارییەکە کە وەک تێیدا وەک باشترین دەستنیشانکرا، لە چاوپێکەوتنێکی کورتدا رایگەیاند کە رۆناڵدۆیش یاریزانێکی دیکەی ئاساییە وەک هەر یاریزانێکیتر لە هەڵبژاردەکەی.

ئەگەرچی چەند رۆژێک دواتر و پاش هەڵکشانی کاردانەوەکان رۆبێرتۆ مارتینێزی راهێنەر بێدەنگی شکاند و ویستی هەمووان تێبگەیەنێت کە قسەکانی نێڤێش لێکدانەوەی هەڵەی بۆکراوە. هاوکات بەرگریی لە بڕیارە هونەریەکانی خۆشی کرد لە دانەنیشاندنی دۆن، تەنانەت بە سیمبۆڵی پۆرتوگالیشی زانی. لێدوانەکانی مارتینێز لە خوارەوە بخوێنەوە:

راهێنەری پۆرتوگال لەسەر لێدوانەکانی جواو نێڤێش بێدەنگی شکاند؛ رۆناڵدۆ سیمبۆڵی پۆرتوگالە

لە نوێترین پەرەسەندندا لەپێش یارییەکەیان بەرامبەر ئوزبەکستان، سێرجیۆ کۆنسێساویش قسەی خۆی کرد.

ئەستێرەکەی یوڤێنتوس رەتیکردەوە کە گوایە هەمووان لە پۆرتوگال ناچارکراون پاس بە رۆناڵدۆ بدەن. کۆنسێساو لە پەخشێکی راستەوخۆی CaszeTV وتی

کریستیانۆ، بەو توانا گۆڵکارییەی کە هەیەتی، لەو رووەوە کەس وەک ئەو نییە. بەڵام ئەو ناچارییەمان نییە بەوەی پێویستە هەر دەبێت پاس بدەین بەو. من وەک خۆم، پاس دەدەم بە هەرکەسێک بزانم لەو ساتەدا لە باشترین شوێندا وەستاوە. ئەوە بەو شێوەیە نییە کە کاتمان هەبێت بیربکەینەوە کێ لە لاکەی منە، ئێمە هەمووشتێک بە خۆڕسک دەکەین. شتەکان لەو کاتانەدا لە چرکەیەکیش کەمترە و دەبێت بیکەیت. کات نییە بۆ ئەو شتانەی دیکە.

دەربارەی ئەوەی هیچ مامەڵەیەکی تایبەت بوونی نییە بۆ هیچکام لە ئەستێرە دیارەکان، کۆنسێساو وتی

رۆناڵدۆش لێرەیە بۆ هاوکاریی کردنی تیمەکە، هەروەک هەر یاریزانێکی دیکەی ریزی هەڵبژاردەی نیشتیمانیمان.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button