دوای تەنها شەش رۆژ، ئۆیارزابال خراپترین ریکۆردی گۆڕی بۆ یەکێک لە باشترینەکانەکانی مێژووی مۆندیال

یاریگا –
ئیسپانیا لە دووەم یارییاندا لە مۆندیال توانای خۆیان پیشاندا کاتێک 4-0 لە سعوودیە ببەنەوە، ئەوە دوای ئەوەی لە یاریی یەکەمیاندا بەرامبەر کەیپ ڤێردی میوانی تازەی مۆندیال 0-0 یەکسانبوون.
ماتادۆر هەر لە گێمی یەکەمدا بە سێ گۆڵ یارییەکەیان یەکلایی کردەوە. لە رێگەی لامین یامال لە خولەکی 10 بە ئەسێستی میکێل ئۆیارزابال. دواتر هێرشبەرەکەی ریال سۆسیداد لە خولەکەکانی 21 و 24 تۆڕی سعوودیەکانی هەژاند.
ئەو یاریزانە ئیسپانیەی کە ئەمشەو درەوشایەوە و بووە باشترین یاریزانی یارییەکە، لە یارییەکەی کەیپ ڤێردی دوای 30 خولەک هێشتا قاچی لە تۆپ نەدابوو.
خراپترین ریکۆرد؛ ئیسپانیەک تەنها یەک جاریش قاچی بەر تۆپ نەکەوت
ئۆیارزابال و خەڵاتی باشترینی یارییەکەی ئیسپانیا و سعوودیە:
The fans have spoken – Mikel Oyarzabal is your @MichelobUltra Superior Player of the Match!
#FIFAWorldCup #SuperiorPOTM pic.twitter.com/Y1v9AMykM8
— FIFA World Cup (@FIFAWorldCup) June 21, 2026
نەک هەر باشترین، هاوکات بە ئەسێست و گۆڵەکانی ئەمشەوی ناوی چووە نێو ریکۆردە دەگمەنەکانی مێژووی مۆندیا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی ئۆپتا، بە ئەسێستێک و دوو گۆڵ تەنها لە 30 خولەکی سەرەتای یارییەکە، میكێل بووە سێیەمین یاریزان لە مێژووی جامی جیهانیدا بتوانێت ئەو کارە ئەنجام بدات.
1 – On MD1, Mikel Oyarzabal became the first player on record with 0 touches in the first 30 minutes of a FIFA World Cup game.
On MD2, he became just the third player to score/assist three goals in the opening 30 minutes (both since 1966).
Rebound. pic.twitter.com/8ZulhjxRwQ
— OptaJoe (@OptaJoe) June 21, 2026
یاریی دووەمی ماتادۆر بەرامبەر ئوروگوایە بۆ شەڕکردن لەسەر پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەیان.



