لیڤەرپوول ئۆفەرەکەی ئیتنتەر میلانی رەتکردەوە
ئەستێرەکە بە گرانتر لە ئۆفەرەکە دەزانێت

یاریگا –
ئینتەر میلان یەکەم ئۆفەری فەرمی پێشکەشی لیڤەرپوول کرد بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی رێدز، بەڵام لەلایەن یانە ئینگلیزیەکەوە رەتکرایەوە.
ئینتەر پاڵەوانی سێریائەییە و دەیەوێت بە گواستنەوەکانی هاوینە ریزەکانی خۆی تۆکمەتر بکات بۆ پارێزگاریکردن لە نازناوەکەی و هەروەها رکابەرێتیکردن لە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو.
یانە ئیتاڵیەکە ماوەیەکە راوی کورتس جۆنسی یاریزانی ئینگلیزی دەکات لە یانەی لیڤەرپوول کە ئێستا بەهۆی زۆریی بژاردەکانی لیڤەر لە هێڵی ناوەراست، شوێنی سەرەکی بۆ جۆنس نەماوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزیۆ رۆمانۆ کە ئێستا بڵاویکردەوە، کارگێڕی نێرازووری بەشێوەی زارەکیی بڕی 25 ملیۆن یۆرۆیان پێشکەشی لیڤەرپوول کردووە بۆ دەستبەرداربوون لە یاریزانە 25 ساڵیەکە، بەڵام راستەوخۆ لەلایەن لیڤەرپوولەوە رەتکراوەتەوە.
لەبارەی هۆکاری رەتکردنەوەکە، رۆمانۆ ئاشکرای کردووە کە لیڤەرپوول بەهای کورتیس لەو ئۆفەرە زیاتر دەنرخێنێت کە ئینتەر پێشکەشی کردووە.


