دەنگۆكانی مێركاتۆ؛ چێڵسی ئەستێرەیەکی لیڤەرپوولی دەوێت و مان سیتی ناوەڕاستکارێکی گەورە دەگوازێتەوە
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
ئەگەر ئێنزۆ فێرناندێز چێڵسی جێبهێڵێت، ئەوا چێڵسی هەوڵی گواستنەوەی فلۆرین ڤیرتز، ئەستێرەی لیڤەرپوول دەدات – فووتبۆڵ ئینسایدەر
فێلیکس مێچا، ناوەڕاستکاری ئەڵمانی دەیەوێت بۆڕووسیا دۆرتموند جێبهێڵێت، لیڤەرپوول و مانچێستەر یونایتد هەوڵی گواستنەوەی دەدەن – تیم تۆک
نیوکاسڵ رەنگە دەستبەرداری نیک ڤۆڵتمادە، هێرشبەری ئەڵمانی ببێت، ئاستۆن ڤێلا، بۆڕووسیا دۆرتموند و ئاتلێتیکۆ مەدرید هەوڵی گواستنەوەی دەدەن – رۆژنامەی ئاس
بڕایتن ئۆفەرێکی نوێی بە بەهای 45 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی لوکا ڤوشکۆڤیچ، بەرگریکاری تۆتنهام پێشکەش کردووە – مەیڵ
لایپزیگ دوای رەتکردنەوەی ئۆفەرە 87 ملیۆن پاوەندییەکەی لیڤەرپوول، پێشبینی دەکات پاریس سانجێرمان جووڵە بکات و ئۆفەرێکی فەرمی بۆ گواستنەوەی یان دیۆماندێ پێشکەش بکات – بیڵد
ئەگەر ئیڵیەت ئاندرسن پەیوەندی بە مانچێستەر سیتی بکات، نۆتینگهام هەوڵی گواستنەوەی داڤیدێ فراتێسی، ناوەڕاستکاری ئینتەر میلان دەدات، یانەە ئیتاڵییەکەش سەرقاڵی گواستنەوەی کورتز جۆنز، ناوەڕاستکاری لیڤەرپوولە – لاگازێتا دێلۆ سپۆرت
لیدز یونایتد ئۆفەرێکی درێژخایەنی بۆ گواستنەوەی هاری ویڵسن پێشکەشکردووە، ویڵسن گرێبەستەکەی لەگەڵ فولهام بەسەرچووە و ئێستا یاریزانێکی ئازادا – فووتبۆڵ ئینسایدەر
ریال مەدرید هەوڵدەدات دانوستان لەگەڵ مایکڵ ئۆلیس، ئەستێرەی بایرن میونشن دەستپێبکات – رۆژنامەی ئاس
دانوستانمان لەگەڵ مایکڵ ئۆلیس نەکردووە و رێز لە پەیوەندییە پتەوەکەمان لەگەڵ بایرن میونشن دەگرین – ریال مەدرید
یوڤێنتوس ئامادەیە بە 30 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری جۆناسان دەیڤد، هێرشبەری کەنەدەی ببێت – کۆرێری دێلۆ سپۆرت
پاریس سانجێرمان ئامادەیە بە 40 ملیۆن یۆرۆ دەستبەردای رانداڵ کۆلۆ موانی ببێت و یاریزانەکە دەیەوێت بگەرێتەوە یوڤێنتوس – کۆرێری دێلۆ سپۆرت
مانچێستەر سیتی نزیکە لە رێککەوتنی دارایی لەگەڵ چێڵسی بۆ ئەوەی بتوانێت ئێنزۆ مارێسکا وەکوو راهێنەری نوێی دەستنیشان بکات – گاردیان



